سەرمایەی 141 ملیار دۆڵاری ئەورووپییەکان لە شارۆچکە نایاساییەکەنی ئیسرائیل

(0) / جهان


Oct 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەورووپییەکان 141 ملیار دۆلاریان لە پڕۆژەکانی دروست کردنی شارۆچکە نایاساییەکانی ئیسرائیل لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەڵەستین خستۆتە گەڕ.
بەپێی ڕاپۆرتێک، نێزیک بە 672 دامەزراوەی دارایی ئەروپایی لەگەڵ 50 کۆمپانیای چالاک بەشدارن لە دروست کردنی شارۆچە نایاساییەکانی ئیسرائیل.
میدل ئیست مۆنیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە کەمپەینی "لە داگیرکەران مەکڕن"، ڕایگەیاند دامەزراوەی دارایی لەوانە بانکەکان، کۆمپانیاکانی بیمە و سندووقەکانی خانەنشینیی ئەرورووپا لەگەڵ 50 کۆمپانیای چالاک کە پڕۆژەکانی دروستکردنی شارۆچەکانی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستیندا، پێوەندیی داراییان هەیە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە؛ کۆمپانیاکان تا مانگی مەی 2021 سەرمایەدانەرانی ئەورووپی 141 ملیار دۆلاریان لە چوارچێوەی پشک و وام لەم پڕۆژانەدا خستۆتە گەڕ و دەوری کاریگەریان لە جێبەجێ بوونی داگیرکاریی ئیسرائیل لە فەڵەستین بینیوە.