1 / 10
2 / 10
3 / 10
4 / 10
5 / 10
6 / 10
7 / 10
8 / 10
9 / 10
10 / 10

(0) / / چند رسانەای / زایەڵە سەوزکردن گەرمیان


Oct 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە وبەڕێوەبەری گشتی دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵ، لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی گەرمیانەوە، هەڵمەتی دابەشکردنی ١٥ هەزار نەمام بەسەر قەزاکانی کەلار و کفری و ناحیەکان، بە دروشمی "هەڵمەتی سەوزرکردنی گەرمیان" دەستپێکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە مەراسیمی دەستپێکی هەڵمەتەکەدا، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا تیشکی خستەسەر کێشە ژینگەییەکان و رۆڵی کۆمەڵگە و حکومەت بۆ پاراستن و پاک راگرتنی ژینگەی کوردستان، راشیگەیاند، لە چاو وڵاتانی پیشەسازی جیهاندا، کوردستان ژینگەی پاکە و پێویستە دەست بەو ژینگە پاکەوە بگیرێت و  نەشێوێنرێت.

وتیشی، دەستپێکردنی ئەم هەڵمەتە بۆ گەرمیان گرنگە و رۆڵی دەبێت لە زیاتر سەوزکردنی ناوچەکە، داواشدەکەین هەر کەس و لایەنێک کە نەمامەکان وەردەگرێت بیشیپارێزێت تا گەشە بکات و خزمەت بە ژینگە بکات.

دواتر، عەبدولرەحمان صدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، ووتەیەکی پێشکەشکرد و تیشکی خستەسەر پرسی ژینگە لە جیهان و ناوچەکە و  راشیگەیاند، بەدەر لە رۆژی ژینگەی هەرێم، بەپێی پلانی دەستەکەیان رۆژی ژینگەی هەر پارێزگایەک تایبەتە بەو رۆژەی فەرمانگەی ژینگە دامەزراوە، بۆ ئەمساڵیش بڕیاربوو رۆژی ٢٢ی ئەیلول چالاکی ئەنجامبدرێت بەڵام دواخراوە بۆ ئەمڕۆ و ئەم هەڵمەتە لە گەرمیان دەستپێدەکات.

دواتر، بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵ، ووتەیەکی پێشکەشکرد و باسی لە هەوڵەکان بۆ زیاتر سەوزکردنی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کرد و هاوکات خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خانەوادەی کۆچکردوو (هەژار غازی)بەڕێوەبەری دارستان وپاوانی گەرمیان لەبەرامبەر خزمەتەکاننی، دوابەدوای ئەوەش بەهەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی کەلار بە ناشتنی ژمارەیەک نەمام هەڵمەتەکە دەستیپێکرد.

کامەران سەیدکەریم