1 / 10
2 / 10
3 / 10
4 / 10
5 / 10
6 / 10
7 / 10
8 / 10
9 / 10
10 / 10

(0) / / چند رسانەای / زایەڵە عێراق هەرێمی کوردستان


Oct 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - زۆربەی بەرپرس و کەسایەتییە دیاەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان از خولەکەکانی دەستپێکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سەر سندووقەکانی دەنگدان ئامادەبوون.

لە کاژێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ 10ـی ئۆکتۆبەری 2021ەوە، بنکەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق بۆ هەڵبژاردنی 329 نوێنەری پەرلەمان، کرانەوە و تاوەکو کاژێر 06:00ی ئێوار کراوەدەبن.

لەم هەڵبژاردنەدا عێراق دابەش کراوە بەسەر 83 بازنەدا. بۆ هەر بازنەیەک کۆتایەک بۆ ژنان دانراوە. هەروەها نۆ کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکانی کریستیان، شەبەک، ئێزدی، سابیئە و کوردانی فەیلی تەرخانکراون.

لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق، 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەن لە هەر وێستگەیەک 450 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

 بۆ ئەم هەڵبژاردنە چەندین چاودێر و رۆژنامەڤانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی چاودێری و رووماڵی رووداوەکان دەکەن: 800 چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان، 715  چاودێری وڵاتان، 274 چاودێری یەکێتیی ئەوروپا، تیمێکی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، 86 وڵات و رێکخراو بانگهێشتکراون. 46 هەزار و 888 چاودێری نێوخۆیی، 207 هەزار و 344 نوێنەری لایەنەکان، 498 راگەیاندنکاری نێوخۆیی، 305 راگەیاندنکاری نێودەوڵەتی رووماڵ و چاودێریی هەڵبژاردنەکان دەکەن.