1 / 6
2 / 6
3 / 6
4 / 6
5 / 6
6 / 6

(0) / / ورزش / زایەڵە هەوراز لوتکە


Oct 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە بەرنامەیەکی هاوبەشی پڕ لە ئەزموون و برایەتی و بەرپرسیارێتی، هەر دوو "گروپی شاخەوانی هەوراز" و "دەستەی شاخەوانی لوتکە" رویان کردە "دۆڵی سەرمۆرد" و "ئەشکەوتی جاسەنە".

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رۆژی هەینی رێکەوتی 2021/10/8 هەر دوو "گروپی شاخەوانی هەوراز" و "دەستەی شاخەوانی لوتکە" بەپێی بەرنامەیەکی لەپێشدا دیاریکراو، بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زیاتر لە یەکتر تێگەیشتن و هاودڵی، رویان کردە دۆڵی پڕ لە جوانی و ئەفسوونی نێوان "سەرمۆرد" و "ئەشکەوتی جاسەنە" کە هاوکات چەندین دیوارە و ئاودڕی قووڵ و ئەستوونی سافی لەخۆ گرتووە.

لەم چالاکیە هاوبەشەدا بە بەرنامەڕێژییەکی تەکنیکی‌ زانستیانە، بەسەرپەرشتی هاوڕێیانی "دەستەی شاخەوانی لوتکە"، لە کارێکی ناوازەدا هەموو بەشدار بووان توانیان بەوپەڕی هاوکاری و هەست بە بەرپرسیارێتیەوە، هەر چوار دیوارە و ئاودڕە قووڵ و سافەکان زۆر بە باشی ببڕن کە ھەر یەک لەو دیوارە ئاودرانە، دوانیان بەنزیکەی ٣٧مەتر و ھەریەک لە دوو ئاودرەکەی تر بە نزیکەی ١٦-٢٠مەتر دەبوون کە توانیان لە بواری کاری تەکنیکیدا مەڵۆیەکی دیکە بۆ خەرمانی زانیارییەکانیان زیاد بکەن.

شایانی باسە بەشداربووان، لە دەسپێک تا کۆتایی بە دڵخۆشییەکی برایانە و لە کەشێکی تەواو هاوڕێیانە و بەرپرسانە و پڕ لە رێز بەڕێ کرد.

سپاس بۆ خوای گەورە کە نعمەتی برایەتی و هاوڕێیەتی راستگۆیانە و پڕ لە دڵسۆزی پێ بەخشیوین.