1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / چند رسانەای


Oct 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

هەناری ساڵح خانی، یەکێکە لە بەرهەمەکانی جوتیارانی هەڵەبجە، کە لە بازاڕەکان خواستی زیاتری لەسەرە. لەم چەند ساڵەدا هەناری ئەمەریکیش بەرهەم دەهێنرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە کەناڵی کوردستان ٢٤، ئەمڕۆ حەوتەمین فێستیڤاڵی پاییز و هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و چەندین جۆر هەنار و بەرهەمی خۆماڵی ناوچەکە لەو فێستیڤاڵە نمایش دەکرێن.
نەجمەدین عومەر، بەڕێوەبەری باخداری ھەڵەبجە گوتی: "چەندین جۆر هەنار لە هەڵەبجە هەن، بەڵام هەناری ساڵح خانی خواستی زیاتری لەسەرە، چونکە قەبارەی گەورەترە و جوانترە. لەم ساڵانەی دواییدا هەناری ئەمەریکیش پەیدا بووە، ئەویشیان جۆرێکی باشە".
گوتیشی: "وشکەساڵی کاریگەری کردووەتە سەر بەرهەمی هەنار، هەم بەرهەمەکە وەک جاران باش نییە، هەم کەمبووەتەوە. ساڵانی پێشتر 27 تا 30 هەزار تەن هەنار لەم ناوچەیە هەبوو، بەڵام بەرهەمی ئەمساڵ 10 تا 15 تەن دەبێت".
سەبارەت بە نرخی هەنار لە ئەمساڵدا، نەجمەدین عومەر گوتی: "لەبەر ئەوەی ئەمساڵ بەرهەمی هەنار کەمترە، نرخ بەرز دەبێتەوە".