1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / / ورزش / زایەڵە پیرەمەگرون بیران


Oct 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

گروپی شاخەوانی پیرەمەگرون ڕۆژی هەینی 15ی تشرینی یەکەمی 2021 نوێترین گەشتی ئەنجامدا کە سەرەتاکەی لە گوندی بیران بوو و گەیشتن بە ئەشکەوتێکی ئەفسوناوی و جوان کە پێی ئەڵێن کون تێل.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، گروپی شاخەوانی پیرەمەگرون ڕایگەیاند؛ لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی گروپەکەمان، ئەنجامدانی گەشتێکی پرچێژ و ناوازە بوو تیمەکە پێک هاتبو لە حەوت ئەندام.
ئاماژە بەوەش دراوە؛ دەسپێکی  گەشت لە گوندی بیرانەوە دەستمان کرد بە ڕێ ڕۆیشتن لەگەڵ گەیشتنمان بەسەرەتای دۆڵی بیران ڕازە شیرداخ ڕوحمان ئاوێزان و تێکەڵ بوو بەدەنگی دەیان باڵندەی ئەو سروشتە جوانە وردەوردە گەیشتین بە پلە چەورە لەوێوە بۆ دار گۆێزەکان دوای پشوێک دەستمان کردەوە بە ڕۆیشتن بەناو دۆڵەکەدا کە چەندان ئاستەنگ دێتە ڕێ تا گەیشتنمان بە نیمچە ئەشکەوتێکی ئەفسوناوی و جوان کە پێی ئەڵێن کون تێل ھەر لەوێشەوە گەڕاینەوە بە ڕووی ئەو دیوی کە سەر کەوتین  سوپاس بۆ خوای پەروەردگار بەسەلامەتی گەراینەوە شوێنی دەسپێک بە هیوای سەلامەتی بۆ گشت شاخەوانان.