لەهەموو ئایدیایەکی دەسەڵاتدا، کاری سەرەکی دابین کردن و ڕەخساندنی خۆش گوزەرانی و دابین کردنی ژیانێکی شەرەف مەندانە و باشە بۆ ئەو هاونیشتیمانیانەی بڕیارە تۆ حوکمیان بکەیت. ێەمە فەلسەفەی حوکمڕانی دروست و گونجاوە .
کە دێیتە سەر حوکمڕانی هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات بەتایبەت کوردستان هاوکێشەکە تەواو پێچەوانە دەبێتەوە . بۆ هەموولایەک ڕوونە ئەم وڵاتە چەندە خێر و بێری سەر زەوی و ژێر زەوی تیایە. کەچی تاکەکانی برسین گەنجەکانی هەڵدێن ڕۆشنبیرەکان خەفە ئەکرێن کەسایەتی ناودار و دیار ئەشکێنرێن خەڵک دەم کوت ئەکرێ. من تێناگەم دەسەلات تا کەی ئەیەوێ بەردەوام بێت لەم جۆرە مامەڵەیە و کەی ئەم فۆرمی حوکمڕانیە ئاڵوگۆڕ پێ دەکات . یانی ئەبێت کاربەدەستان چۆن لەم میللەتە مەزڵومە بڕوانن وادەزانن بە کۆیلە دەکرێت لەناو چوار چێوەیەک بەناو هەرێم .
ئەم جۆرە لەسیاسەت کردن لە حوکمڕانی دەرئەنجامەکەی باش نابێت . من پێم وایە خەڵک تینی بۆ هاتووە ئێ زۆر سەبری گرت زۆر دانی بەخۆیدا گرت، بەلام پەتی سەبریش زۆر ناروات خەڵک ناتوانێ تاسەر لەزەحمەت و زەلالەت دا بێت. دەبێت خەڵکانێک بەجدی بێنە سەر خەت لە کاربەدەستان کەمێک لە ژیان و گوزەرانی خەڵک بگەن .
باشتر وایە دەسەڵات بە هۆش بێتەوە لەم بێدەنگیەی خەڵک تێفکرێ، هەڵەیە وابزانی ئەم بێدەنگیە واتە قبول کردنی شتە نامۆ و بێزراوەکان، من پێم وایە شۆڕشی برسی زۆر خەتەرناکە خەڵک کە تینی برسێتی بۆ هات و برسی بوو ئیتر پەتی سەبری ئەپچڕێ و ئەوکاتە هەموومان زەرەرمەند دەبین .
ئومێد دەکەم هێشتا خەڵاکانێک هەن عاملی خێرن بۆچونەکانیان بەهەند وەربگیرێت و کاری لەسەر بکرێت، هەرگوێ بەکاسەلێس و کۆیلە نەگیرێ، بارودۆخ وامان پێ ئەڵێ داهاتوو باش نیە زۆر قوربانی دراوە کەسانی خەمخۆڕ دەبێت بیر لەم هەمووە ساڵە بەرخۆدان قوربانیە بکەنەوە، بەم شێوەیە ئەم هەمووە گرانی و قات و قڕییە بەردەوام بێت داهاتوویەکی زۆر لێڵ و خراپ چاوەڕوانی هەموومان دەکات .