1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / جهان / زایەڵە کۆرۆنا سعودیە


Oct 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

دوای ساڵێک نوێژی بەکۆمەڵ لە حەرەم بەڕێوەچوو
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای زیاتر لە ساڵێک و بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بۆ یەکەمجار لە ھەردوو مزگەوتی "حەرام" لە شاری مەککە و مزگەوتی "نەبەوی" لە شاری مەدینە بێ ئەوەی پێشنوێژ داوا لە نوێژخوێنان بکات لە یەکتر دوربکەونەوە، نوێژی بەکۆمەڵییان ئەنجامدا.
لە دوو گرتەی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، نوێژی بەکۆمەڵ لە ھەردوو مزگەوتی حەرام و نەبەوی ئەنجامدەدرێت و ئەمجارەیان لە جیاتی ئەوەی پێشونێژ داوا لە نوێژخوێنان بکات لە یەکتر دوور بکەونەوە، داوایان لێدەکات ریزەکانیان رێکبخەن و شان لە شانی یەکتر بدەن تا بۆشایی نێوانییان نەمێنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی ھەینی دەسەڵاتدارانی سعودیە رایانگەیاند، لەمەودا ھەردوو مزگەوتی حەرام و نەبەوی وەکو رابردوو نوێژخوێنان دەتوانن ئامادەی ئەنجامدانی نوێژەی بەکۆمەڵبن، بەمەرجێک ھەر نوێژخوێنێک دووژەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرتبێت و ماسک بەکاربھێنێت.