هاژە کامەران بۆ زایەڵە؛ وەرزشی کچان له هەرێمی کوردستان ڕوو لە گەشەکردنە

(0) / / ورزش / یاری کچان زایەڵە هاژە کامەران هەرێمی کوردستان


Oct 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

کچە وەرزشوانێک سەبارەت بە وەرزشی کچان لە هەرێم بۆ زایەڵە، گوتی: هەرچەند گیروگرفتی زۆر لە بەرانبەری یاری کچان هەیە، بەڵام لەم ساڵانەدا یاری کچان لە هەرێمی کوردستان گەشەی سەندووە.
هاژە کامەران ژنە وەرزشوانی سلێمانیەیی لە وتوێژ لەگەل زایەڵە گوتی: لە سالی ٢٠٠٤ بە یاری باسکەوە دەستم کردووە بە یاری و هەتا ئێستا بەردەوامم و لەم گۆڕەپانەدا توانیم پلەی یەکم و  دوهەم بەدەس بێنم و دوخی ئێستای یاری کچان نسبەت بە ڕابردووە گۆڕانی بە خوە بینیوە.
گوتیشی: یاری "کراس فیت" لە هەرێمی کوردستان، یاریێکی نەناسراوە هەرچەند کە لە ماوەی دوو سالی ڕابردوو تا ئێستا، ئیهتیمام بووە بو ناساندنی.
گوتی: یاری "کراس فیت"  لە ناو کۆمەڵگەی ئێمەدا لایەنگری خوی هەیە و زۆر کەسیش حەزیان لێییە. بەڵام بەجوانی پێناسەی نەکراوە.
هاژە کامەران ئاماژەی بە دوخی کچان و ژنان لە وەرزش کرد و گوتی: لە ساڵانی ڕابردوودا کچان بایەخیان بە ریازه نەداووە، بەڵام ئەمرۆ دۆخەکە گۆڕانی بە خۆوە بینیوە و کچان توانیانە پێشکەوتنی باشیان هەبێ.
وتیشی: یاری کردنی کچان لە ناوچە و پارێزگاکان جیاوازی هەیە بۆ نموونە لە هەولێر کچان کەمتر وەرزش دەکەن، بەڵام لە سلێمانی دوخی یاری ژنان  باشترە و لە هەموو تیمە وەرزشیەکان بەشدارن.
ئەم ژنە وەرزشوانە ئاماژەی بە گرفتە کۆمەڵایەتیەکان کرد و گوتی: لە کۆمەڵگای ئێمەدا ڕوانینی پیاوان بە وەرزشی ژنان جیاوازە  و هەر ئەمەش بووەتەهۆی ئەوە کە کچان شەرم بکەن و وەک لەمپەرێک بێ لە هاتنی کچان بۆ وەرزش کردن.
هاژە کامەڕان گوتی: بەرپرسانی وەرزش لە هەرێمی کوردستان بایەخیان بە وەرزشی کچان نەداوە بەس بۆ کوڕان پارە دابین دەکەن و کچان بێ بەش دەبن.، ئەمەش بۆ عێراقیش هەمان شتە.
هاژە بە داهاتووی وەرزشی کچان گەشبینە و دەڵێ: لەم ساڵانەدا یاری کچان لە هەرێمی کوردستان گەشەی سەندووە هەر چەند کە زۆری ماوە بگاتە ئاستی خۆی، لەبەر ئەوەی گرفتی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی هەیە. کێشەی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی  لەمپەرێک بووە لە بەرانبەر گەشە سەندنی وەرزشی کچان لە هەرێمی کوردستان. هیوادارم هەموو  کچان وەرزش بکەن و ئەم فەرهەنگە جێگیر بێ.