تاران: گفتوگۆکان لەگەڵ ڕیاز راستەقینەیە و هیوادارین بگەنە ئامانج
(0) /
تاران جەختی لە سەر ڕاستەقینە و جدی بوونی گفتوگۆکان لەگەڵ ڕیاز کرد و هیوای ئەوەی خواست بگەنە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی سەبارەت بە گفتگوگۆکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عەرەبستان، وتی: گفتوگۆکانی چەند مانگی رابردوو لەگەڵ سعودیە دۆستانە، راستەقینە و لەسەر بنەمای رێزی هاوبەش بوونە.
خەتیب زادە، ڕاشیگەیاند بۆ چارەسەری کێشەکان و تاوتوێکردنی پرسە هەرێمایەتییەکان پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز لە داهاتودا بەردەوام دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: