1 / 2
2 / 2

(0) / ورزش


Oct 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەفخەمی ڕاهێنەری ئێرانیی یاریگای سۆران لە یەکەم یاریی ئەم هەڵبژاردەیە، ئەنجامی باشی مسۆگەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مستەفا ئەفخەمی ڕاهێنەری ئێرانیی یانەی تۆپی پێی سۆران لە یەکەم یاریی ئەم هەڵبژاردەیە توانی بە ئەنجامی 2 بە 1 سیروانی نوێ تووشی شکست بکات و یەکەمین سەرکەوتنی تۆمار کرد.
ئەفخەمی لە حاڵێکدا ئەم سەرکەوتنەی تۆمار کرد کە تەنیا دو ڕۆژ بوو ڕاهێنەریی یانەی سۆرانی لە ئەستۆ گرتبوو.
ئەفخەمی ڕاهێنەری یانەکانی پەیکان، شارەوانی تەورێز، فوولادی تەورێز، شارەوانیی بەندەر عەباس، هاموون سازەی زاهدان  و مسی شەهربابەک و چەند یانەی ناوداری دیکەی لە کارنامەدایە و ئەزموونێکی باشی لە خولی نایابی ئێراندا هەیە.
ناوبراو  یەکەمین ڕاهێنەری ئێرانییە لە خولی نایابی هەرێمی کوردستان و ڕاهێنەریی یانەی سۆانی لە ئەستۆ دایە.