قایمقامیەتێ چەمچەماڵ ڕایگەیاند ، ئەمڕۆ ٢١/ ١٠/ ٢٠٢١ لە هۆڵی ڕۆشنبیڕی چەمچەماڵ و بە ئامادەبوونی (ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و لیژنەیەک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ستافی گشتی یانەی چەمچەماڵ، ستافی نوێی یانەکە هەڵبژێردرا.
لە وتەیەکدا قائیمقامی چەمچەماڵ دەستخۆشی لە ستافی پێشوکرد کە سەرەڕای قەیران توانیان یانەی چەمچەماڵ بگەیەننە ڕێزی یانەنایابەکان و هاوکات پشتیوانی ئیدارەی چەمچەماڵی بۆ یانەکە و دەستەی نوێی بەڕێوەبردن دووپاتکردەوە.
دواتر هەڵبژاردن بۆ دەستەی نوێ کرا و ئەم بەڕێزانەی لای خوارەوە بە سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبەرن هەڵبژێردران.
م. رێبوار خدر ـ سەرۆک یانە
م. کرێکار سکرتێری یانە
حەسەن لەتیف ـ جێگری سەرۆک
یەعقوب محەمەد ـ دارایی
ئەحمەد شاسوار ـ ئەندام
هاوتا ئەبوبەکر ـ ئەندام
هاوسەر لەتیف ـ ئەندام .
کامەران سەیدکەریم