بایدن باوەڕی بە بژاردەی سەربازیی دژی ئێران نییە/ ئیسرائیل کارتی فشاری بە دەستەوە نەماوە

(0) / جهان


Oct 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەڤانێکی ئیسرائیلی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو ڕژێمە کارتی فشاری لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێراندا بە دەستەوە نەماوە، جەختی کرد کە ئیدارەی ئێستای ئەمریکا باوەڕی بە بژاردەی سەربازیی دژی ئێران لە ئەگەری شکستی دانوستانی ئەتۆمیدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، یونی بن مناخم ڕژنامەڤانی ئیسرائیلی و هاوکاری باڵا لە ناوەندی ئورشەلیم، وتی: ئیسرائیل وەستاندنی پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران بە دژوار دەزانێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئێران لە سەروبەندی بوون بە هێزێکی ئەتۆمی لە ئاستی نێودەوڵەتییە و لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەتوانێ زلهێزەکان فریوو بدات.
یونی بن مناخم ڕاشیگەیاند: ئیسرائیل کارتی فشاری خۆی لەدەستداوە و چوەتە لای ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی بایدن و نیگەرانە و پێدەچێ لە هەموو ڕوویەکەوە لەم سیناریۆوە دۆڕاو بێت. بایدن لە ئەگەری شکستی دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران باوەڕی بە بژاردەی سەربازیی نییە.