1 / 17
2 / 17
3 / 17
4 / 17
5 / 17
6 / 17
7 / 17
8 / 17
9 / 17
10 / 17
11 / 17
12 / 17
13 / 17
14 / 17
15 / 17
16 / 17
17 / 17

(0) / چند رسانەای


Oct 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمڕۆ٢٨/ ١٠/ ٢٠٢١ بەچاودێری قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ و لەلایەن ڕێکخراوی ژینگە و ژیان فیستیڤاڵی پایزە بۆ بەرهەمە کوردەوارییەکان کرایەوە.

قایمقامیەتی  چەمچەماڵ  ڕایگەیاند،   بەئامادەبوونی ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و لێپرسراوی بەشێک لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سنورەکە و دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ بەبەشداری فرۆشیارانی بەرهەمە کوردەوارییەکان لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان، لە قەزای چەمچەماڵ فیستیڤاڵی پایزە بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکان بەڕێوەچوو.

فیستیڤاڵەکە تا ڕۆژی ٢/ ١١/ ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت و تیایدا چەندین بەرهەمی کاری دەستی و خواردن و میوە و بەرهەمی کوردەواری نمایشکراوە و هاوڵاتیان دەتوانن ڕۆژانە لە کاتژمێر١٠ی بەیانی بۆ ٨ی شەو سەردانیان بکەن.

کامەران کەریم