سۆران بە ڕاهێنەریی ئەفخەمی بەبێ دۆڕان لە خولی نایابی کوردستان

(0) / ورزش


Oct 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

یانەی سۆران لە سێهەمین یاری خۆی لە بەرامبەر یانەی دەربەندیخان لە خولی نایابی کوردستان بەبێ گۆڵ، بێ بەرامبەر بوو و لە سێهەمین حەوتەش بەبێ دۆڕان مایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەم یارییەدا کە بە هێرشە بەردەوامەکانی یاریزانانی سۆڕان بە ڕاهێنەریی مستەفا ئەفخەمی بەڕێوەچوو، یاریزانانی ئەم تیپە چەند جار دەرفەتی گۆڵیان بۆ ڕەخسا، بەڵام بۆ هەۆی بەرگریی توندی لایەنی بەرامبەر هەوڵەکان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بێ ئاکام بوو.
سۆڕان بە تۆمارکردنی یاریی شاز لە حەوتەی سێهەمی خولی نایابی کوردستان، پێگەی خۆی لە سەرووی پلەکە هێشتەوە.