مرۆڤ ئەوکائینەیە کە بەردەوام لەهەوڵدایە بۆگەیشتن بەو ئاوات ئامانجەی کە پلان و بەرنامەی بۆ کێشاوە .
زۆر گرنگە لە ژیان بزانیت بۆچی ئەژیت دەبێت چی بکەیت، بونی هەڵوێست و خۆڕاگری لەبەرامبەر پاشەکشە نەکردن لەهەڵوێست و نەدۆڕانی هەڵوێست لەم ڕۆژگارە زۆر زەحمەت بووە .
کەسانی بەهەڵوێست و جوامێر و خاوەن ئایدیای نەگۆڕ بەردەوام وەک سونبول لەناو کۆمەڵگا وێنا دەکرێت. بەردەوام ئەم تێزەی ژیان لای خەڵکی پرۆلیتارو زەحمەت کێش و هەژور زیاتر بەرجەستە دەبێت .
کەسانی سەرمایەدارو چینی بۆرژواو کەمترین پشکیان بەردەکەوێ چونکە بەردەوام بەدوای بەرژوەندی تاکە کەسیەوەن .
ڕاستە بونی هەڵوێست زۆر بابەتی ژیانت لێ دەستێنێتەوە زۆر سیراعت لەگەڵ دەکرێ بەردەوام هەوڵی سڕینەوەت دەدرێت پەراوێز دەخرێیت . ناهێڵرێت بگەیت بەو ئامانج و ئایدیایە کەهەتە، بەڵام لەوسەرەوە ڕوو سوری و جوامێری و مەردایەتیت پێدەبەخشێت ئەمە گەورەترین گەوهەر بۆ ئەوکەسانەی بەهیچ جۆرێک تەنازول لە فیکر و ئایدیای خۆیان ناکەن .
زۆر هەڵەن خەڵکانێکی بۆرژوا و بێ هەڵوێست ئەگەر لەم ڕۆژگار بەچەند حەبلێک یاری بکەن ئەوە تاکەکانی کۆمەڵگایە ئەزانن چەند ڕسوان کاتێک بۆ هەندێک دەست کەوتی مادی و کاتی خۆیان لەبازاڕی بئ ئەمەکی هەرزان فرۆش بێ ئەرزش دەکەن .
مرۆڤ کائینێکە دەبێت بەمەردایەتی بژی دەبێت خۆی نەکاتە کۆیلەی ئارەزووەکانی ، ئەڵبەتە لەم ڕۆژگارە لەم جۆرە دەعبایە بۆیە دەڵێم دەعبا مرۆڤ خئی نادۆڕێنێ زۆرن ، زۆرن خەڵکانی هیچ لەبار نەبوو بەردەوام دەڵاڵی دەکەن بۆ کەسانێک کە ئەوانیش دواجار کۆیلەی دەستی کەسانی دیکەن .
مرۆڤ بوون زۆر جوانە پێویستە پارێزگاری لەو تێزە بکەین ، لەم زەمەنەی ئێمەی تیاین ئەوانەی بەردەوام گرنگی بەتێزو ئایدیای خۆیان دەدەن و هەرگیس پاشەکشە ناکەن لە بۆچونیان کەمن ، کەمن خەڵکانی بەئەمەک زۆرن کەسانی دوو ڕوو بێ هەڵوێست هەر ڕۆژە و لەسەر پەتێ .
ئێمە کەهەین دەبێت بزانین بۆچی هەین و لەبەرچی لەم کەوکەبەین تەمەن کورتە بەشی زۆر ئەوە ناکات لەبەرامبەر شتە مادیەکانی دونیا هەڵوێست بدۆڕێنین برادەرەکانمان بدۆڕێنین گرنگە بەمەردایەتی بژیت نەک بە سەر شۆڕی و زەلیلی .