ئەیاد عەلاوی: پیلانگێڕی گەورە دژی ئێران لە ئارادایە

(0) / / جهان / ئەیاد عەلاوی زایەڵە ئێران


Nov 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنیەی عێراق لە زمانی "سەرکردەیەکی گرینگ" ڕایگەیاند کەسانێک ئامادەکاریی دەکەن بۆ زەبردان لە ئێران لە ڕۆژهەڵاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەیاد عەلاوی بە ئاماژە بە زیاتربوونی ناکۆکی و ئاڵۆزیی نێوان وڵاتانی ناوچەکە هۆشداریی دا دۆخەکە بە ئاراستەی شەڕدا دەڕوات و لەو دۆخەدا هەمووان دۆڕاو دەبن.
عەلاوی بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ئاماژەی بەوە دا کە دەنگی شەڕ دەبیسترێت بۆ ئەوەی کێشە و ئاریشەی نوێ بۆ وڵاتانی ناوچە ساز بکرێت.
وتیشی: ئەمڕۆکە سووریا و لوبنان لە چنگی ئەژدیهایە و یەمەن و لیبیا تووشی شەڕێکی وێرانکەرن و لە ڕۆژهەلاتیش ئەمریکا تووشی شکست هات و تاڵیبان سەرکەوت، لەبەر ئەوەی کە دەسەڵاتی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئامادەی ئاشتەوایی نیشتیمانیی نەبوو و لە لایێکی دیکەشەوە ململانێی نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان ڕووی لە هەڵکشانە و ئێران و تورکیاشی سەرقاڵ کردووە و ئێستاکە کێشمەکێش لە نێوان ئازەربایجان و ئێران دەبینرێت.
عەلاوی ڕاشیگەیاند کە یەکێک لە سەرکردە گرینگەکان چەند ساڵ پێش ئێستا پێی وتووە کە ئێران لە ڕۆژهەڵاتەوە زەبری پێی دەگات و کەسانێک سەرقاڵی ئامادەکاریی بۆ زەبرلێدانێکی وا دان و وادیارە هەڕەشەکانی ئازەربایجان دژی ئێران لەم چوارچێوەدایە.