سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە یاریزانانی کیک بۆکسینگ و پشتیوانی خۆی بۆ دوپاتکردنەوە

(0) / ورزش


Nov 04, 2021

قەبارەی فۆنت:
ئەمڕۆ (٤ی تشرینی دووەم) راهێنەر و یاریزانانی کیک بۆکسینگی یانەی وەرزشی رزگاری و هەڵبژاردەی گەرمیان، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازیان لێکرا. بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەو سەردانەدا، یاریزانەکان باسیان لەوە کرد وەک یاریزانانی یانەی رزگاری و گەرمیان، لە هەڵبژاردەی کوردستان و عێراق بەشدارن و لەماوەی رابردوودا لەچەندین پاڵەوانێتی ئاستی کیشوەری ئاسیا و وڵاتانی عەرەبی و دەوروبەر بەشدارییان کردووە و نازناوی باشیان بەدەستهێناوە. داواشیان کرد ئیدارەی گەرمیان هاوکاریان بێت. لای خۆیەوە، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەرکەوتنەکانیانی بەرز نرخاند و هیوای خواست بەردەوام بن و لە داهاتوودا نازناوی باشتر بەدەستبهێنن. وتیشی، ئێمە لەئیدارەی گەرمیان پاڵپشت و پشتیوانی یانەکان و تیپە وەرزشیەکان دەبین لەپێناو خزمەتکردنی باشتری بواری وەرزش لە گەرمیان و ئێوەش وەک یاریزانانی کیک بۆکسینگ لەگەرمیان ئەو نازناوانەتان بەدەستهێناوە جێگەی دەستخۆشیە و بەدڵنییایەوە هاوکار و پشتیوانتان دەبین. کامەران کەریم