کۆرۆنا زیاتر لە یەک ملیۆن ژنی لە ئێران بێکار کرد
(0)
بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆان لە ئێران و پاشهاتە نگریسەکانی لە سەر بازاڕ و ئابووری ژنان دەکاتە قوربانی و زیار لە میلیون ژن بەم هۆیەو بێکار بوون.
بەپێی هەواڵی زایەڵە، سەنتەری ئاماری ئێران ڕایگەیاند پاش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و داختنی زۆربەی کار و پیشە و بازاڕەکان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا 1 میلیون و 500 هزار کەس بێکار بوونە و لەم رێژەیە 1 میلیون و 12 هزار کەسیان لە ژنانی بازاڕی کار بوون کە ئێستا کارەکانیان لە دەست داوە و بێکارن.
بە گوێرەی هەواڵ لەم ماوەیە دا ڕێژەی خەڵکی ناچالاک 2 میلیون و 181 هەزار کەس زایدی کردووە و گەیشتووتە 36 ملیۆن و 591 هەزار و لەم ڕێژەیەش ژنان پشکی شێریان بەردەکوێت و لە یەک ساڵدا 1 ملیۆن و 370 هەزار ژن لە کار و چالاکی کەوتوون.
تێبينيێك بنێرە: