لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی کرایەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەندروستی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەچاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم، د.ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستی ، د. هەڤاڵ ابوبکر پارێزگاری سلێمانی و بەڕێزان جێگری پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نصرالدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراوانی دیکەی تەندروستی ودام ودەزگاکانی حوکمی و ژمارەیەک لە سەرمایەداران و کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
جێگەی ئاماژەیە نەخۆشخانەی بەڕێز جەمالی حاجی علی لەلایەن سەرمایەدا و خێرخوازی شاری سلێمانی جەمال حاجی علی بە بڕی شەش ملیۆن دۆلار دروستکراوە و نزیکەی (٦۰) بێد دەبێت کە تایبەتە دەبێت بەنەشتەرگەری وچارەسەرکردنی تووشبوانی شێرپەنجە و تالاسیمیا و لەچەندین بەشی پسپۆڕی پێکهاتووە.
کامەران کەریم