قایمقامی سەیدسادق ڕێزلێنانی بەخشیە یاریزانێک

(0) / / ورزش / تەها ئەحمەد سەیدسادق زایەڵە


Nov 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

یاریزانێک بەهۆی بەشداری کردنی وەک یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق  لەلایەن قایمقامی  قەزای  سەیدسادقەوە رێزو سوپاسی پێ بەخشرا .

تەها  ئەحمەد  لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی  قەزای سەیدسادق بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  لەلایەن  "دیاری رفیق" قائمقامی قەزای سەیدسادق  لە دیوانی قائمقامیت پیشوازی کرد لە هاوشاریمان یاریزان " لوقمان عەلی"، پاش دەست خۆشی و دەڕبڕینی هاوکاری و پاڵپشتی تەواو بۆ یاریزانی ناو براو و سەرجەم یاریزانانی بەشەکانی تری وەرزش و وەرزش دۆستان لە نێو قەزای سیدسادق  .

وتیشی، پاشان  خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا بەهۆی دیارکردن و بەشداری کردنی وەک یاریزانی هەڵبژاردەی کارتی عێراق و بردنەوەی (١٨) یاری لەپاڵەوانێتی ئاسیا لە ووڵاتی کازاخستان و پاڵەوانێتی ووڵاتانی عەرەبی لە ووڵاتی جەزائیر ، کە ئەم کارەشی جێگەی ڕێز و دەست خۆشی تەواوە بۆ ناو و ناوبانگی وەرزش لە شارەکەماندا .

کامەران کەریم