مۆسکۆ داوای هەڵگرتنی سەرجەم گەمارۆکانی سەر ئێران دەکات

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران کۆماری ئیسلامی ئەتۆمی ڤیەننا لاڤرۆف


Nov 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ مۆسکۆ داوای هەڵگرتنی سەرجەم گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها جێبەجێ بوونی بەتەواوەتی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی ڕیانووستی، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ڕایگەیاند: مۆسکۆ لە کۆبوونەوەی ڤیەننا کە بڕیارە ٢٩ی نۆڤەمبێری ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت، داوای هەڵگرتنی سەرجەم گەمارۆکانی سەر ئێران دەکات.
ئاماژەی بەوەش دا کە لە دیدارەکانی لەگەڵ بەپرسانی فەڕەنسی لە پاریس سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام گفتوگۆی کردووە.
لاڤرۆڤ هەروەها ڕاشیگەیاند کە بە دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئەتۆمی لە ٢٩ی نۆڤەمبێردا کەشێکی لەبارتر بۆ ڕێککەوتن هەیە.
داواشی لە ئەمریکا کرد کە پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بێت و گەمارۆکانی سەر تاران هەڵبگرێت.