1 / 2
2 / 2

(0) / / ورزش / زایەڵە لاتاردۆ کرماشان


Nov 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

دانیشتنی هاوبیری گرووپی لاتاردۆ «mma» فێدراسیۆنی ئەنجومەنەکانی وەرزشی ئێران لە پارێزگای ئەلبورز بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دانیشتنی هاوبیری گرووپی لاتاردۆ «mma»  فیدراسیۆنی وەرزشە ڕەزمییەکانی هەموو ئێران بە میواندارێتی پارێزگای ئەلبورز بە ئامادە بوونی کانچۆ پەیمان عەزیزی ئارام بەرپرسی گرووپەکە، هانشی داریوش عەزیزی ئارام قایم مقام و شەیهان سومەیە ئەسەدی مەحجووب جێگری بەرپرسی ژنان، بە میوانداری بەرپرسی وەفدی ئەنجوومەنەکانی وەرزشە ڕەزمییەکانی پارێزگا، شەیهان حەسەن مەلەکی نوێنەری پارێزگای ئەلبورز و بەرپرسی بەشی تەکنیکی لاتاردۆ «mma» و سێنسی مەجید ڕەجایی بەرپرسی گشتی پارێزگای ئەلبورز گرووپی لاتاردۆ «mma» فیدراسیۆنی ئەنجوومەنی وەرزشە ڕەزمییەکان و بەرپرسی یاریگەی وەرزشی شەریعەتی لە شاری کەرەج بەڕێوە چوو.

 ئەم دانیشتنە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی لاتاردۆی هەموو پارێزگاکانی ئێران لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ناوەندی بەهرەدۆزی و پێگەی پاڵەوانێتی یاریگەی وەرزشی شەریعەتی شاری کەرەج بەڕێوە چوو.

 لاتاردۆ وەک ئەڵماسێکی درەوشاوەیە لە نێو وەرزشە ڕەزمییەکانی دونیادا و  کرماشانیش وەک ناوەند و پێتەختی لاتاردۆ ناسێندرا.

 جێی ئاماژەیە ئێستە لاتاردۆ بە پتر لە دووسەد نوێنەر و بەرپرسی، ئامادە بوونی خۆی بۆ فێرکردن و وەرگرتنی ڕاهێنەر لە پارێزگا و هەموو وڵات دا ڕادەگەیەنێت. هۆگران دەتوانن بۆ زانیاری زیاتر بەم ژمارەوە پەیوەندی بگرن، 09183884515

هیوای سەرکەوتن بۆ بەرپرسانی پارزگای کرماشان لەم بوارەدا.