لەتیف شێخ مستەفا:  لەناو دەستووردا شتێک نیە بە ناوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

(0) / / مقالە / زایەڵە حاکم لەتیف شێخ مستەفا پەرلەمانتار پێشمەرگە


Nov 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

پسپۆڕێکی یاسایی و دەستووری رایدەگەیەنێت" ئەگەر لەرووی دەستوریەوە باسی ھێزی پێشمەرگە بکەین ئەوە شتێکی ترەو جگە لەوەی کە شتێک نیە بەناوی ھێزی پێشمەرگە لەناو دەستوردا، ئەوەی ھەیە پاسەوانی ھەرێمە".

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حاکم لەتیف شێخ مستەفا پەرلەمانتاری خولی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پسپۆڕی یاسای دەستوری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە پەیامێکدا لەبارەی داواکاری هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە دەڵێت" ماوەیەکە لایەنەعێراقیەکان بەتایبەتی موقتەدا سەدر کە بە حیساب ھاوپەیمانی پارتیە و رێک کەوتنی پێشوەختی ناڕاگەیاندراویان ھەیە، کە حوکمەت پێکەوە پێک بھێنن داوای  ھەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە دەکەن و لایەنی دەسەلاتیش بەرپەرچیان دەدەنەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە" دیارە لە ئێستادا و لە ماوەی (٣٠) ساڵی رابردووشدا شتێک نەبووە و نیە بەناوی پێشمەرگەی کوردستان، ئەوەی ھەیە، ھێزی چەکداری حیزبە و لە حیزبیش بچوکتر بۆتەوە بۆ کەسەکانی ناو حیزب بە تایبەتی لە سنوری سلێمانی".

ڕوونیشکردەوە، ئەم ھێزە بە کۆیلە گیراوە لەلایەن حیزبەکان و بەرپرسانی ئەو ئەو حیزبانەوە و بۆ بەرژەوەندی و ململانێی شەخسی و سیاسی خۆیان بەکاریاندەھێنن.

لەتیف شێخ مستەفا باس لەوەش دەکات، ئەگەر لە رووی دەستوریەوە باسی ھێزی پێشمەرگە بکەین ئەوە شتێکی ترە و جگە لەوەی کە شتێک نیە بەناوی ھێزی پێشمەرگە لەناو دەستوردا، ئەوەی ھەیە پاسەوانی ھەرێمە ئەویش ھێزی ناوخۆیە وەک پۆلیس نەک ھێزی بەرگری یان تەنانەت پاسەوانی سنوریش.

دەقی بڵاوکراوەکەی لەتیف شێخ مستەفا:

سەبارەت بە داواکاری ھەڵوەشانەوەی پێشمەرگە

ماوەیەکە لایەنەعێراقیەکان بەتایبەتی بەرێز موقتەدا سەدر  کە بە حیساب ھاوپەیمانی پارتیە و رێک کەوتنی پێشوەختی ناڕاگەیاندراویان ھەیە کە  حوکمەت پێکەوە پێک بھێنن داوای  ھەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە دەکەن و لایەنی دەسەلاتیش بەرپەرچیان دەدەنەوە  .

- دیارە لە ئێستادا و لەماوەی ٣٠ ساڵی رابردوشدا شتێک نەبوەو نیە بەناوی پێشمەرگەی کوردستان ، ئەوەی ھەیە ، ھێزی چەکداری حیزبەو لەحیزبیش بچوکتر بۆتەوە بۆکەسەکانی ناوحیزب بەتایبەتی لە سنوری سلێمانی

- جگە لەوە ئەم ھێزە بەکۆیلە گیراوە لەلایەن حیزبەکان و  بەرپرسانی ئەو ئەو حیزبانەوە و بۆ بەرژەوەندی و ململانێی شەخسی و سیاسی  خۆیان بەکاریاندەھێنن .

- گەندەڵیەکی زۆر لەڕێی ئەو ھێزەوە دەکرێت کەناویان ناوە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ، ژمارەیان لەلیستی مووچەدا سەدان ھەزارە بەلام پێشمەرگەی راستەقینەی دەوام لەدەیان ھەزار تێپەڕناکات و ئەوی تر ناوی وەھمی و بندیوارن و بەملیارەھا دینار بەناوی مووچەی ئەوانەوە دەخورێت ، جگە لەوەی ھەر بەرپرسەو سەدەھا پاسەوانی ھەیەو کاری شەخسی و باخەوانیان پێدەکات یان نیوەیان بندیوارن و مووچەکەیان دەخوات ، بۆیە بودجەی تەرخان کراو بۆ ئەم ھێزانە بەناوی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە سەدان ملیۆن دۆلارە بێ ئەوەی جێی دیار بێ.

- ڕێ بەم ھێزە نادرێ  ئەرکی نیشتیمانی سروشتی خۆی جێبەجێ بکات کە خۆی دەبینێتەوە لە بەرگری لەھەرێم لە ھەرەشە و دوژمنکاریە دەرەکیەکان   ، بە پێچەوانەوە ئەوان پێشمەرگەیان بۆ ھەریسەکە دەوێت نەک بۆ بەرگری ، ھەربۆیە دەبینین ئەو ھێزە لەساڵی ١٩٩٢ ەوەوە « جگە لەشەری داعش » ھیچ رۆلێکی نەبوە یان رێی پێنەدراوە لەوەی ھیچ بەرگریەک بکات لە ھێرشە دەرەکیەکان تورکیا ھاتبێت یان ئێران یان سوپاو حەشدی عێراق پێشمەرگە ھیچ ڕۆلێکی نەبوە و بون و نەبونی وەک یەک بوە.

ھەر بۆیە مانەوەی پێشمەرگە بەم شێوەیەی ئێستا نەک ھەر سودی نیە بۆ ھەرێم بەلکو بۆتە بارگرانیش بەسەر بودجەی گشتیەوەو گەندەڵی زۆریشی بەناوەوە دەکرێت وپێشیەوە دەکرێت ، جگە لەوەی کە ناوو ناوبانگی پێشمەرگەشیان ناشیرین کردوە .

«بەدلنیاییەوە ئەو دەیان ھەزارە لە ئەفسەرو پێشمەرگە دلسۆزو راستەقینەکانیش زۆر لەم دۆخە بێزران کە تێی کەوتون یان تێی خراون و دەسەلاتیان نیە و خوازیارن کۆتایی پێبێ»

بۆیە ھێزی پێشمەرگە  دەبێ بکرێت بە یەک ھێزی پێشمەرگەی پیشەیی و نیشتیمانی کە لەژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەدا بێت و ئەرکی تەنھا بەرگری کردن بێ لە کوردستان، ئەگەرنا مانەوەی بەم دۆخەی ئێستای نەک ھەرسودی نیە بەلکو زیانێکی  زۆر گەورەشەو باشترە تازوە ھەلبوەشێنرێتەوە.

خۆ ئەگەر لەروی دەستوریەوە باسی ھێزی پێشمەرگە بکەین ئەوە شتێکی ترەو جگە لەوەی کە شتێک نیە بەناوی ھێزی پێشمەرگە لەناو دەستوردا، ئەوەی ھەیە پاسەوانی ھەرێمە ئەویش ھێزی ناوخۆیە وەک پۆلیس نەک ھێزی بەرگری یان تەنانەت پاسەوانی سنوریش.