دەستگیرکردنی ٤٥ گومانلێکراو لە ماردین بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ پەکەکە

(0) / / ترکیه / پەکەکە زایەڵە توركیا ماردین


Nov 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر پەکەکە لە پارێزگای ماردین لە باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا، ٤٥ گومانلێکراو دەستگیرکران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بە گوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، بە فەرمانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ماردین، دەستکراوە بە هەڵمەت بە ئامانجی ئاشکراکردنی کردە و چالاکییەکانی پەکەکە/کەجەکە-یەپەگە/پەیەدە، رێگریکردن لە ئەگەری روودانی هەر کردە، چالاکی و هێرشێک، دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی دەرکەوتووە لە ناو ئەنجوومەنە بەناو شار و گەڕەکەکاندا کار دەکەن و چالاکی بۆ پەکەکە/کەجەکە ئەنجام دەدەن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پروپاگەندەی بۆ دەکەن.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتییەکانی هۆبەی ئۆپەراسیۆنی تایبەت، هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر رێکخرا، ٤٥ گومانلێکراو دەستگیرکران.
هاوکات لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا لە ناونیشانی ئەو کەسانەی دەستگیرکران دەستگیرا بەسەر دەمانچەی بێ مۆڵەت، ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەیی، کتێب و ئامێری دیجیتاڵیدا.