"چاڤی هێرناندێز" تاکە پاڵێوراوی ڕاهێنەریی بەرشلۆنە

(0) / / ورزش / چاڤی هێرناندێز زایەڵە


Nov 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

چاڤی هێرناندێز، تاكە پاڵێوراوە بۆئەوەی پۆستی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە وەربگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاش دوورخستنەوەی كومان، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە دەستبەجێ پەیوەندیی بە چاڤی هێرناندێزی ئیسپانییەوە كرد، تا بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا.
ناوبراو، ئێستا ڕاهێنەری یانەی سەد-ی قەتەرییە و لە گفتوگۆدایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بەشێوەیەكی دۆستانە، تا ڕێگەیبدەن پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بكات.
فابریزۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە گواستنەوەی یاریزان و ڕاهێنەران جەخت لەوە دەكاتەوە، كە چاڤی ئامانجی وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشلۆنەیە