ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە دیداری ئەردۆغان: نابێ ڕێگەبدەین داعش و پەکەکە سەقامگیریی ناوچە بخەنە مەترسییەوە

(0) / / جهان / پەکەکە داعش زایەڵە ئیبراهیم ڕەئیسی ئەردۆغان


Nov 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان هاوتا تورکیەکەی، ڕایگەیاند؛ نابێ ڕێگە بدرێت ڕێکخستنگەلێک وەکوو داعش و پەکەکە، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بخەنە مەترسییەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆڕبەندی هاوکاریی ئابووریی ئێکۆ لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دیدار و گفتوگۆی کرد.
ناوبراو لەم دیدارەدا جەختی لە سەر توانا ئابوورییەکانی ئێران و تورکیا لە بوارە جیاوازەکاندا بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی دوولایەنە و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرد.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، بەردەوامیی هاوکاریی و پێوەندیی نێزیکی ئێران و کۆماری ئازەربایجان و تورکیای بە گرینگ ناوبرد و ڕایگەیاند کە سێ وڵات هاوبەشی زۆری فەرهەنگی و ئایینی و باوەڕییانە هەیە و نابێت ڕێگە بدرێت کێشەیێک لە پێوەندییەکان درست بکرێت و دەبێ بە هاوکاری، نەیارە هاوبەشەکان نائومێد بکرێن.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە نابێ ڕێگە بدرێت ڕێکخستنگەلێک وەکوو داعش و پەکەکە، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچە بخەنە مەترسییەوە.