ئێنریک مۆرا؛ دانوستانەکانی ڤییەنا لە دوو کارگرووپی هەڵگرتنی گەمارۆکان و ئەتۆمی بەردەوام دەبێت

(0) / / جهان / ئێنریک مۆرا زایەڵە ئێران ئەتۆمی ڤیەننا


Nov 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئێنریک مۆرا نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا لە خولی نوێی گفتوگۆکانی ڤییەنا بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام پاش ڕۆژی یەکەمی دانوستانی ڤیەننا ڕایگەیاند لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دانوستانەکان لە دوو کارگرووپی هەڵگرتنی گەمارۆکان و ئەتۆمی بەردەوام دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئێنریک مۆرا نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا لە خولی نوێی گفتوگۆکانی ڤییەنا بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاشکرای کرد کە دانوستانەکان لە دوو ڕۆژی داهاتوودا و لە دوو کارگرووپی هەڵگرتنی گەمارۆکان و ئەتۆمی بەردەوام دەبێت.
وتیشی: لەوەی کە گەڕاوینەتەوە ڤیەننا خۆشحاڵین، هەستێک بۆ بەپەلە گەڕاندنەوەی بەرجام بۆ پێگەکەی بوونی هەیە، بەڵام هیچ وادەیێکی دیاریکراو بۆی نییە.
ئاماژەی بەوەش دا کە کارگرووپی هەڵگرەتنی گەمارۆکان کارەکانی لە سبەینێ دەستپێدەکاتەوە و دووسبەی کارگرووپی ئەتۆمی کارەکانی دەستپێدەکات.
ئاشکراشی کرد کە ئێران ڕەزامەندیی نیشان داوە لەوەی کە دانوستانەکان لە سەر بنەمای 6 خولی پێشووی دانوستانەکان بەڕێوەبچێت، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکانی حکوومەتی نوێ لە ئێران.
مۆرا ڕاشیگەیاند کە هەڵگرتنی گەمارۆکان ئەولەوییەتی یەکەمی ئێرانە.