مێسی حەوتەمین تۆپی ئاڵتونی بە دەست هێنا

(0) / / ورزش / لیۆنێل مێسى پاریس سانجێرمان تۆپى ئاڵتونى باڵۆندۆر مێسى


Nov 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

لیۆنێل مێسى ئەستێرەى هەڵبژاردەى ئەرجەنتین و یانەى پاریس سانجێرمانى  فەرەنسى، بۆ جارى حەوتەم بووە براوەى خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى ناسراو بە "باڵۆندۆر" کە لەلایەن گۆڤارى فرانس فوتبۆڵى فەرەنسیەوە دەبەخشرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕێوڕەسمێکى تایبەتدا لە شارى پاریسى پایتەختى فەرەنسا خەڵاتى باشترینەکانى وەرزى رابردوو دابەش کران و لیۆنێل مێسى توانى بۆ حەوتەم جار خەڵاتى باڵۆندۆر بەدەست بهێنێت.

هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا، رۆبێرت لیڤاندۆسکى یاریزانى یانەى بایەرن میونخى ئەڵمانى توانى ببێتە براوەى خەڵاتى باشترین هێرشبەرى وەرزى رابردوو، هەروەها دۆناڕۆماى گۆڵپارێزى هەڵبژاردەى ئیتاڵیا و یانەى پاریس سانجێرمانى فەرەنسى خەڵاتى باشترین گۆڵپارێزى وەرگرت.

هەر لە درێژە دابەش کردنى خەڵاتى باشترینەکانى وەرزى رابردوو، پێدرى یاریزانى  یانەى بەرشەلۆنە بووە بوارەوەى خەڵاتى باشترین یاریزانى لاو و یانەى چێڵسى ئینگلیزیش خەڵاتى باشترین یانەى بردەوە.

بۆ دیاریکردنی باشترین یاریزانی ئەمساڵ لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە، 173 رۆژنامەنوس لە جیهان دەنگیانداوە.

خه‌ڵاته‌كانی  فرانس فتبۆل به‌م شێوه‌یه‌بوو.

1- مێسی خه‌ڵاتی بالۆندۆری برده‌وه‌ كه‌ بۆ حه‌وته‌مین جار له‌ مێژووی به‌ ده‌ستی ده‌هێنێت.

2-ئه‌لێكسیاپۆتێیاس خه‌ڵاتی بالۆندۆری برد له‌ ئاستی خانمان.

3-باشترین یاریزانی لاو پێدری ئیسپانی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌.

4- لیڤاندۆڤسكی به‌باشترین هێرشبه‌ر دیاریكرا كه‌توانی 64گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار بكات.

5- دۆنا رۆما ئیتالی به‌باشترین گۆڵپارێز دیاریكرا.

6- یانه‌ی چێلسی به‌باشترین یانه‌ی ساڵ دیاریكرا.