شارەزای سەربازیی ڕووسیا: ئیسرائیل توانای بەرگریی لە بەرانبەر مووشەکەکانی ئێرانی نییە

(0) / / جهان / زایەڵە کۆنستانتین سیوکۆف ئیسرائیل ئێران ئەتۆمی


Dec 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای مووشەکیی ڕووسیا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئێران بەو توانا مووشەکیەی کە هەیەتی دەتوانێ ئیسرائیل بکاتە شوێنێک کە شیاو نەبێت بۆ ژیان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کۆنستانتین سیوکۆف جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای مووشەکیی ڕووسیا لە لێدوانێکدا بۆ ڕووسیائەلیەوم، ئاماژەی بە توانای مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
سیوکۆف لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی شەڕ لە نێوان ئێران و ئێسرائیلدا، بە ئاماژە بەوەی کە ئەگەری ڕوودانی شەڕ لە لایەن ئیسرائیلەوە دژی ئێران کەمە، وتی: ئێران مووشەکەی مامناوەندی هەیە بە توانای پێکانی بەرزەوە و ئەمەش لە کاتی هێرش بۆ سەر پێگەی سەربازیی عەین ئەسەد دەرکەوت.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئیسرائیل 200 بۆ 400 کڵاوی ئەتۆمی هەیە، ئەو ڕژێمەی بەبێ توانا لە بەرانبەر هێزی مووشەکی ئێران وەسف کرد و وتی: هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل، ئەوێ دەگۆڕێت بۆ شوێنێک کە شیاوی مانەوە نابێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئێران بنکە ئەتۆمییەکانی لە شوێنی تایبەت  سازکردووە و وتی: ناتوانرێت خەسار بە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بگەیێندرێت مەگەر بە بۆمبی ئەتۆمی و بە بڕوای من ئیسرائیل دەست بۆ کارێکی وا نابات لەبەر ئەوەی کاردانەوەی توندی ڕووسیا و چینی بەدواوە دەبێت.
سیوکۆف لە کۆتاییدا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئێران لە بواری سەربازییدا یەکێک لە وڵاتانی بەهێز و پێشکەوتووە و لە ڕیزی چوار یەکەم وڵاتی بەرهەمهێنەری سیستەمی مووشەکیە و خۆی لە ڕیزی وڵاتانی ڕووسیا، ئەمریکا و چین دەبیێتەوە.