بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی؛ رێگەنادرێت هیچ ژنێک بێ ناو بەخاک بسپێردرێت
/
زنان
/
زایەڵە
ئاشتی عەبدوڵڵا
جێندەر
قوباد تاڵەبانی
ژنان
بەرپرسی بەشی جێندەر لە نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی رێگەنادرێت هیچ ژنێک بێ ناو بەخاک بسپێردرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە ئەو ژنەی دوێنێ بە کوژراوی دۆزراوەتەوە ناسنامەی بدۆزرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاشتی عەبدوڵڵا، بەرپرسی بەشی جێندەر لە نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا، ڕایگەیاند، "قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە تەرمی ئەو ژنەی رۆژی دووشەمە لە سلێمانی دۆزراوەتەوە، بەبێ ناونیشان نەنێژرێت و بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆزینەوەی ناسنامەکەی و لەهەمان کاتدا بکوژانی بدۆزرێنەوە."
ڕۆژی دووشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2021، تەرمی ئافرەتێک لە نزیک گۆڕستانی نوێی بەکرەجۆ لە سلێمانی دۆزرایەوە کە جلی ماڵەوەی لەبەردا بووە.
تێبينيێك بنێرە: