پیشانگای ئۆنلاینی بەرهەمی خانمانی هەڵبژاردە لە خولەکانی  میهرەجانی هونەرە جوانەکانی فەجر دەکرێتەوە

(0) / زنان


Feb 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

پیشانگای ئۆنلاینی " سێبەری تووبا" بۆ نمایش کردنی بەرهەمەکانی خانمانی هونەرمەندی هەڵبژاردەی 12 خولی پێشووی میهرەجانی هونەرە جوانەکانی فەجر دەکرێتەوە.

بەپێ هەواڵی زایەڵە بە بۆنەی ڕێوڕەسمەکانی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران و میهرەجانی فەجر و ساڵوەگەڕی لە دایک بوونی حەزرەتی فاتیمە (د.خ) و هەروەها بۆنەی ڕۆژی ژن و دایک لە ئێران، پیشانگایەکی ئۆنلاین دەکرێتەوە.

ئەم پیشانگایە لە ژێر ناوی "سێبەری تووبا" 103 بەرهەمی دەست و هونەری 92 ژنی هونەرمەندی هەڵبژێردراو و براوە لە 12 خولی پێشووی میهرەجانی هونەرە جوانەکانی فەجر دەکرێتەوە.

پیشانگای سێبەری تووبا لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە 14 ی ڕێبەندان دەست پێ دەکات.

پیشانگاکە لە ئەم ئەدرەسە  www.civa.ir و هەروەها پەیجی ئینستاگرامی  @tajasomi  لە بەردەست دەبێت بۆ  سەدانی کردنی ئۆنلاین.