ئینریکە مورا پاش کۆتایی هاتنی خولێکی دیکە دانوستانەکانی ڤیەننا؛ دەبێ بڕیاری دژوار بدرێت

(0) / / جهان / زایەڵە ئینریکە مورا ئەورووپا ڤییەنا


Dec 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وێڕای ئاماژە بەوەی کە دانوستانەکانی ڤییەنا بۆ گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانە، جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە بۆ گەیشتن بە ئەنجام دەبێ لایەنەکان بڕیاری دژوار بدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئینریکە مورا جێگری بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا پاش کۆتایی هاتنی خولیێ نوێی دانوستانەکانی ئەتۆمی لە ڤیەننا لە ڕۆژی هەینیدا لە پرێس کۆنفڕانسێک ڕایگەیاند کە کاتێکی زۆر نەماوە و هەروەها ئاشکرای کرد کە هیچ دیدارێکی راستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئەنجام نەبووە.
مورا ڕاشیگەیاند: کاری زۆر و دژوارمان لەبەردەم دایە. دەبێ بڕیاری دژوار بدرێت. لە ئێستادا دەبێ تەرکیز بخرێتە سەر ئەولەویەتی لایەنەکان لەبەر ئەوەی کە کاتێکی زۆرمان لەبەردەستدا نییە.
ئاماژەی بەوەش دا؛ ئەوەی کە تا ئێستا کردوومانە جەخت کردنەوە بوو لە سەر هاوبەشییەکان لەپێناو بەردەوامیی دانوستانەکان و لەم کارەدا سەرکەوتوو بووین. ئەوەی تا ئێستا کردوومانە نووسینەوەی دووبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەبووە، بەڵکوو ئەوەی لە سەری دانوستانمان کردووە هەنگاوی ئێران و ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بووە کە خۆیان لە هەڵگرتنی گەمارۆکان و گەڕانەوە بۆ پابەندییە ئەتۆمییەکان دەبینێتەوە.