بە بۆنەی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی فاتیمە کچێ پێغەمبەری مەزن (د.خ) و ڕۆژی دایک لە ئێران ڕێز لە 258 دایکی نموونە و هەڵبژێردراو دەگیردرێت.
بە پێی هەواڵی زایەڵە، سەنتەری ژنانی بارەگای قودسی ڕەزەوی لە شاری مەشهەدی ئێڕان هەستاو بە بەرپا کردنی ڕێوڕەسمی " شکۆی دایکایەتی" بۆ ڕێزگرتن لە 258 دایکی نموونە و هەڵبژێردراو و ڕێوڕەسمەکەش لە هەموو شارەکانی ئێران بە ڕێوەدەبات.
ئە ژنانەی تەمەنیان لە خوارەوەی 40 ساڵە و خاوەن سێ منداڵن و لە بوارێکی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، تەندروستی، سیاسی و ...چالاکی کاریگەریان بووە بۆ ئەم بۆنەیە دەستنیشان کراون و لە ڕێوريسمی شایستە وەک دایکی نموونەیی ڕیزیان لێدەگیردرێت و خەڵات دەکرێن.
ئامانج لەم ڕێوڕەسمەش ڕێزگرتن لە دایکان و هاندانی خانمان بۆ پەروەردە کردنی منداڵی زیاتر ڕاگەیێندراوە.
جێ ئاماژەیە ڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی فاتیمە (د.خ) لە ئێران ەب ڕۆژی دایک دەستنیشن کراوە.