هەوڵ بۆ به‌گه‌ڕخستنەوەی هه‌زار و 500 كارگەی له‌كاركەوتووی هەرێمی کوردستان دەدرێت
پێنج ھه‌زار كارگه‌ی جیاواز له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن كه به‌شێكیان به‌ھۆی قه‌یرانی دارایی له‌كار كه‌وتبوون. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بارزگانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له سێ هه‌زار و 500 كارگه له كاركردندان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فه‌تحی مه‌جید راوێژكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، وتی، له ھه‌رێمی كوردستان پێنج هه‌زار گارگه هه‌ن كه له‌و ژماره‌یه به‌شێكیان له 2014وه به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژه جیاوازانه‌ی هاتنه كایه‌وه، له‌كار كه‌وتن.
ئه‌و روونی كرده‌وه، له‌م یه‌ك دوو ساڵه‌دا دۆخه‌كه باشتر بووه و ژماره‌ی ئه‌و كارگه‌یانه‌ی له كاركردندان، رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بن و ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار و 500 كارگه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كارگه له‌كارخراوه‌كان له‌سه‌ر خه‌تن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌میان به‌گه‌ڕ بخرێنه‌وه و كارگه‌كانیش جۆراوجۆرن و زۆربه‌ی بواره‌كان ده‌گرنه‌وه.
ئامانجی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، به‌رھه‌می ناوخۆیی زیاد بكرێت، به‌تایبه‌ت پێداویستییه‌كانی خۆراك و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات تا كارگه‌كان خۆیان ئه‌و پێداویستییانه به‌رهه‌م بهێنن و چیتر له‌لایه‌ن وڵاتانی تره‌وه هاورده نه‌كرێن.
تێبينيێك بنێرە: