مۆسکۆ: لایەنی ڕۆژئاوا هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چەواشەکاری دەکات
(0) /
سێرگی لاڤرۆڤ، وهزیری دهرهوهی رووسیا لایەنە ڕۆژئاواییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانی بە چەواشەکاریی سەبارەت بە ڕاستییەکانی ئەو ڕێککەوتنە تۆمەتبار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وهزیری دهرهوهی رووسیا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی «راشا تودەی» ئاشکرای کرد کە خولی نوێی دانوستانی ئەتۆمی لە ڤیەننا پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێی زایینی دەستپێدەکاتەوە.
سێرگی لاڤرۆڤ، وڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە شاردنەوەی راستییەکان و چەواشەکاریی لەمەڕ ئەو ڕێککەوتنە تۆمەتبار کرد.
زیادیشی کرد: ئەمریکا و بە شێوەی تایبەتی، ئیدارەکەی ترەمپ لە زۆرێک لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لەوانە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران چووە دەرەوە و ئێستاکە ئێران بە تاوانبار دەناسێنن.
وتیشی: ئێران تا یەک ساڵ پابەندی هەموو خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بوو و پاش ساڵێک کە هیچ نەگۆڕا ئەم پابەندییەی بە چەشنێکی دیکە گۆڕی و تا ئێستا لەو ڕێککەوتنە لای نەداوە.
تێبينيێك بنێرە: