خولی هەشتەمی دانوستانی ئەتۆمیی ڤیەننا دووشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت

(0) / / جهان / زایەڵە ڤیەننا ئینریکە مۆرا ئەتۆمی بەرجام


Dec 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێتی ئەرووپا بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند خولی هەشتەمی دانوستانی ئەتۆمی لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ڤیەننا بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، یەکێتی ئەرووپا بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند: کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام) ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی دێسەمبەر لە ڤییەنا کۆدەبێتەوە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە؛ ئینریکە مۆرا ئینریکە مورا جێگری بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی هاوبەش دەکات.
هەروەها ئاماژە بەوەدرا؛ لە کۆبوونەوەکەدا چین، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ڕووسیا، بەریتانیا و ئێران بەشدار دەبن.
لە بەیاننامەکەی یەکێتی ئەورووپادا هاتووە؛ بەشداربووان سەبارەت بە ئاسۆی گەڕانەوەی شیمانەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و چۆنیەتی دڵنیابوون لە جێبەجێ بوونی تەواو و کاریگەری ئەم ڕێککەوتنە لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە گفتوگۆ دەکەن.