گێڕانەوەی سەرچاوەی ئەمنیی ئیسرائیل لە ناتوانی هێرش بۆ سەر ئێران

(0) / / جهان / زایەڵە ئیسرائیل ئێران هێرش


Dec 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە وتارێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل، نووسی: هێرشی بەرفراوان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، سەرچاوەی دارایی و توانای زیاتر لەوەی دەوێ کە ئێستا ئەو ڕژێمە هەیەتی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کەناڵی یازدەی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە بڵاوی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو ڕژێمە گومانیان خستۆتە سەر توانا بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران بە چەشنێک کە ئەو پڕۆگرامە تووشی کێشەی جددی بکات یان بۆ ماوەیەک وەدوای بخات .
بەرپرسێکی باڵای ئەمنی لەمبارەیەوە وتی: ئامادەکاریی هێرشێک بۆ ئەوەی بتوانێت خەسارێکی کاریگەر بە پڕۆژەی ئەتۆمی ئێران بگەینێت، لانیکەم دوو ساڵ دەخایێنێت و ئیسرائیل توانای ئەم کارەی نەبووە و نییە.
بە بڕوای کارناسانی ئیسرائیلی یەکێک لە پێویستییەکانی تێل ئەبیب بۆ هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران فڕۆکە تایبەت بە گەیاندنی سووتەمەنییە کە ئەم ڕژێمە لە ئێستادا شتی وای لە بەردەستدا نییە.
پێگەی هەواڵی نوورنیوزی ئێران لەمبارەیەوە نووسی: ڕاپۆرتی لەم چەشنە  و داننان بە ناتوانی ڕژێمی زایۆنی لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەوە دەردەخات ئەو هەواڵانەی باس لە گەشتی فڕۆکەی ئێف ٣٥ لەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن، درۆن و بە ئامانجی کاریگەریی دەروونی لە سەر ڕای گشتی بڵاودەکرێنەوە.