سه‌ركونسوڵی ئێران له سلێمانی پرۆژه‌ی سنه سه‌نته‌ری به‌سه‌ركرده‌وه
/
اقتصادی
/
سنەسەنتەر
زایەڵە
مەهدی شوشتەری
سنە
سلێمانی
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، پرۆژه‌ی دروست كردنی ناوه‌ندی بازرگانی سنه "سنه سه‌نته‌ر"ی به‌سه‌ركرده‌وە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی لە سه‌ردانێكی شاری سنه، سه‌ردانی پرۆژه‌ی دروست كردنی ناوه‌ندی بازرگانی سنه "سنه سه‌نته‌ر" ی كرد.
له‌م سه‌ردانه‌دا كه به‌ڕێوبه‌ری هه‌ماهه‌نگی كاروباری ئابووری پارێزگای كوردستان و به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاروباری ئابووری و دارایی و جێگری به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری وه‌به‌رهێنانی ئه‌و پارێزگایه ئاماده‌ی بوون، دوو وه‌به‌رهێنه‌ری پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوبه‌رانی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه چه‌ند رونكردنه‌وه‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی دوا بارودۆخی پرۆژه‌كه و رێگری و كێشه‌كانه‌وه خسته‌ڕوو.
كۆمه‌ڵگه‌ی بازرگانی سنه سه‌نته‌ر به وه‌به‌رهێنانی دوو له وه‌به‌رهێنه‌رانی شاری سلێمانی به 6 نهۆم له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 60 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه جێبه‌جێ ده‌كرێت و تا ئێستا 50%ی پرۆژه‌كه جێبه‌جێ كراوه.
تێبينيێك بنێرە: