سه‌ركونسوڵی ئێران له سلێمانی له‌گه‌ڵ وه‌فدی نوێنه‌رانی ژووری بازرگانی سنه دیداری کرد
/
اقتصادی
/
سنە
مەهدی شوشتەری
سزایەڵە
سلێمانی
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له‌گه‌ڵ وه‌فدی نوێنه‌رانی ژووری بازرگانی سنه بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ڕۆژی یه‌كشه‌مه 26 ی كانوونی یه‌كه‌می 2021ی زایینی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئابووری سه‌ركونسوڵگه‌ری به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی 2 كاتژمێری كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و وه‌فدی نوێنه‌رانی ژووری بازرگانی سنه.
له دانیشتنێكی هاوڕێیانه‌دا، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سنه و به‌شداربووانی دیكه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دیدگا و بۆچوونه‌كانی خۆیان له‌مه‌ڕ هاوكارییه بازرگانی و ئابووریه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی خسته‌ڕوو و داوای پشتگیری سه‌ركونسوڵگه‌رییان كرد بۆ ئاسانكاری كردن له‌پێناو ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ هاوتا بازرگانیه‌كانی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی به ئاماژه‌دان به خاڵه له‌پێشینه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، جه‌ختی له‌سه‌ر دیپلۆماسی ئابووری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی سیازده‌یه‌م و رۆڵی تایبه‌تی كه‌رتی تایبه‌ت له شاڕێی په‌ره‌پێدانی بازرگانی ده‌ره‌كی به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و هه‌وڵه‌كان بۆ زیاتركردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئاسانكاری بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوچه‌یه كرده‌وه. هه‌روه‌ها وه‌ڵامی پرسیاری چالاكانی ئابووری پارێزگای كوردستان دایه‌وه. شوشته‌ری هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئاسانكاری بۆ مامه‌ڵه‌ی هه‌رچی زیاتری بازرگانی له نێوان پارێزگای كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی به ئامانجی زیاتركردنی بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردولا.
تێبينيێك بنێرە: