سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادیی دەردەبرێت بۆ پشتگیری هەموو كار و پرۆژەیەك كە لەخزمەتی ئێزدیەكاندا بێت و دەڵێت : بەردەوام دەبن لەهەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان.
بە پێێ ڕاپۆرتی زایەڵە، لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتوە، نێچیرڤان بارزانی رۆژی چوارشەممە لەهەولێر چاوی بە نادیە موراد، چالاكوانی ئێزدی و ڕزگاربوی دەستی داعش كەوتوە و هەوڵەكانی نادیەی لەپێناو خزمەتكردنی ئێزدییان بەرز نرخاند و دووپاتیكردەوە كە هەرێمی كوردستان ئامادەیە پشتگیری لەهەموو كار و پرۆژەیەك بۆ خزمەتكردنی ئێزدییان بكات.
وتیشی، ئێمە لەسەر هەوڵ و كارەكانمان بەردەوام دەبین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئێزدییان و ناوچەی شەنگال و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەمو هاوكاری و هەماهەنگییەكی پێویست دەكەین.
راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم باسیلەوەشكرد نادیە موراد سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكەش بەنێچیرڤان بارزانی بۆ بەرەوپێشبردنی دۆسێی ئێزدییەكان و خزمەتكردنیانی كرد ، هەردولا پرسی گێڕانەوەی كۆمەڵێك ڕوفاتی قوربانیانی ئێزدی بۆ گوندی كۆچۆ و ڕێككەوتنی شەنگال و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەست بە كاروباری ئێزدییانەوە، تاوتوێ كرد.