نادر روستی بۆ زایەڵە لێکیدایەوە: گرنگی کەشناسی بۆ گەشتی شاخەوانی و مەترسیەکانی کەشی نالەبار

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی نادر رۆستی


Dec 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزار باسی گرنگی زانینی کەش و هەوا دەکات بۆ کەسانی شاخ ڕەو .
نادر روستی وتەبێژی  دەستەی گشتی  گەشتوگوزار لە هەرێمی  کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  وەرزشی شاخەوانی لە هەرچوار وەرزی ساڵ دەکرێت، لە هەر وەرزێکی ساڵ کەشوهەوا جیاوازە، بە پێی وەرزەکان شوێنی گەشت هەڵدەبژێردرێ، بەڵام پێویستە پێش گەشت کردن، باردۆخی کەشوهەوای ناوچەی گەشت بزانرێ،  بۆ ئەوەی بەپێی کەشوهەوا ئامادەکاری بکرێ، ئەگەر مەترسیش هەبێ، گەشتەکە دوابخرێ. وەک مەترسی  هەورەبروسکە، لافاو، بەفری زۆر، بارانی زۆر،  داڕمان، بەرد هاتنەخوار، روچوون، رێگا گیران.
وتیشی، نەبوونی زانیاری لە بارەی کەشوهەوا دەبێتە هۆی مەترسی بۆسەر ژیانی ئەندامانی گروپ، ئەمەش پێچەوانەی پڕانسیپی و بنەماکانی شاخەوانییە، کە دەڵێ: سەلامەتی، سەلامەتی، سەلامەتی .
ڕونیشیکردەوە، بۆیە پێویستە لە هەر گروپێک کەسێکی شارەزا  هەبێت، یان پێشوەختە پەیوەندی بە دەزگای کەشناسی بکرێ و زانیاری وەربگیرێت. کەشناسی بۆ گروپ و سەرپەرشتیاری گروپ  دەبێتە هۆی دەستنیشان کردنی جۆری پێداویستی گەشت، کە سەلامەتی بۆ ئەندامان دابین دەکات و مەترسی و کاریگەری هەر روداوێک کەم دەکاتەوە، هەروەها هەڵبژاردنی شوێنی گونجاو بۆ گەشت، ئەمەش سەلامەتی بۆ ئەندامانی گەشت دەستەبەر دەکات،  بۆ بۆ نموونە، ناکرێ لە کاتی باران گەشت بەناو گەلی و دۆڵ و رێرەوی ئاو بکرێت، یان کاتی هەبوونی باو و زریان مل و باسک و بەرزای و شوێنی مەترسیدار و نزیک لە داڕمان گەشتی پێدا بکرێت.
سازدانی - کامەران کەریم