نیگەرانی ئەمریکا لە هەڵدانی سەرکەوتووانەی مانگی دەستکرد هەڵگری سیمۆرغ لەلایەن ئێرانەوە

(0) / / جهان / zayeLe زایەڵە مووشەک سیمۆرغ


Dec 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەڵدانی سەرکەوتووانەی سێ پاکێجی لێکۆڵینەوەیی مانگی دەستکرد هەڵگری سیمۆرغ لەلایەن ئێرانەوە، نیگەرانی دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا، بەرپرێسێکی باڵای ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە نیگەرانی دەربری لە هەڵدانی سەرکەوتووانەی مانگی دەستکرد هەڵگری سیمۆرغ لەلایەن ئێرانەوە.

ئەم بەرپرسە کە ئاماژەیێک بە ناو و بەرپرسیارێتیەکەی نەکراوە ئەم کارەی ئێرانی بە یارمەتیدەر بۆ پەرەپێدانی پڕۆگرامە مووشەکییەکەی ناوبرد.

شیاوی باسە، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند مانگی دەستکرد هەڵگری سیمۆرغ بە سەرکەوتوویی هەڵدرا.

وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پڕۆژەی چێ کردنی مانگیلەی دەستکرد و هەڵدانیان، پلانداڕێژی و پەرەپێدانی پێگەی ئاسمانیی ئیمام خومەینی و مانگی دەستکردهەڵگری سیمۆرغی خستە پڕۆگرامی ئاسمانیی وڵاتەوە.

هەروەها ڕاگەیێندراوە لە هەڵدانی مانگی دەستکردهەڵگری سیمۆرغ، کارکردنی پێگەی ئاسمانی و قۆناغەکانی مانگی دەستکردهەڵگر بە باشی بەڕێوەچوو و لە ئەنجامدا ئامانجە توێژینەوەییەکان هاتە دی.

شیاوی باسە؛ پرۆژەی مانگی دەستکرد هەڵگری سیمۆرغ، بە ئامانجی هەڵدانی مانگە دەستکردە قورسەکان تا بەرزایی خولگەیی 500 کیلۆمەتر دروست کراوە.

سیستمی پێشرانی ئەم مانگی دەستکرد هەڵگرە لە قوناغی یەکەمدا بریتیە لە چوار مەکینەی کلاستربوو و بۆ سیستمی کۆنتروڵی لە چۆار مەکینە بۆ کۆنتروڵ فڕینی قوناغی یەکەم بەکاردەهێنرێت و لە سیستمی پێشڕانشی قوناغی دوومدا لە دوو مەکینە کەڵک وەردەگرێت.

سیستمی ئاڕاستە کۆنتروڵی پروژەی مانگی دەستکرد هەڵگری سیمۆرغ، پەرەپێدراوی سیستمی ئاڕاستە کۆنتروڵی دەستەی بەرهەمهێنانی سەفیرە.

لە بواری سازەوە بەپێی زیادبوونی کۆتەری موشەک لە 1.25 مەتر لە مانگی دەستکرد هەڵگری سەفیربە2.4 مەترەوە، تەکنۆلۆژیی بەکارهاتوو لەمانگی دەستکرد هەڵگری سیمۆرغ، بەتەواوەتی نۆی بووه و بۆ یەکەم جار لە ئێران پەرەی پێدراوە.