نزیکەی ١٤٧ هەزار گەشتیار بۆسەری ساڵ هاتونەتە هەرێمی کوردستان

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نادر ڕۆستی گەشتیار سەری ساڵ


Jan 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی گشتی دەستەی گەشتوگوزار ڕایگەیاند نزیکەی ١٤٧ هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵ هاتونەتە هەرێمی کوردستان.

نادر روستی وتەبێژی گشتی دەستەی گەشتوگوزار  بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  نزیکەی ١٤٧ هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵی ٢٠٢٢ هاتونەتە هەرێمی کوردستان.

بۆ بەشداریکردن لە پێشوازی سەری ساڵی ٢٠٢٢ و گەشت کردن بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و  بەسەر بردنی کاتێکی خۆش، لە ماوەی ٧ رۆژ ، واتە لە ٢٥ ی مانگ تاکو ٣١ـ١٢ـ٢٠٢١  نزیکەی ١٤٧ هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی کوردستان، کە بەم شێوە بووە:

هەولێر  76550

سلێمانی  31614

دهۆک  38734 

کۆی گشتی   146898