بەردەوامیی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی دوو شەقامی سەرەکی کەلار
(0) /
قیرتاوکردنی راستە شەقامی شەھید حەمە رەش (شەقامی بازار) و نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی ناوبازاڕ لە کەلار بەردەوامە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامی کەلار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەهاب حاجی ئەحمەد قایمقامی قەزای کەلار بە یاوەری ئەکرەم ساڵح سەرۆکی شارەوانی کەلار و ئەندازیارانی شارەوانی کەلار، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی قیرتاوکردنی راستە شەقامی شەهید حەمە رەش (شەقامی بازاڕ)یان بەسەرکردەوە.
هاوکات پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی ناوبازاڕیان بەسەرکردەوە کە کارکردن تیایدا بەردەوامە و لە ئێستادا سەدا پەنجای تەواو بووە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: