"دێکان عادل" کچە تاقانە گوڵفرۆشەکەی پێنجوێن

(0) / / زنان / زایەڵە گوڵفرۆش پێنجوێن


Jan 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

دێکان عادل کچێکی گوڵفرۆشە لە پێنجوێن، تەمەنی 19 ساڵە و قوتابیی 12ـی ئامادەییە، دەڵێت، هەر لە منداڵییەوە ویستوویەتی خاوەن کار و پیشە و گیرفانی خۆی بێت.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دێکان دووکانێکی داناوە هەر خۆی بە تەرتیبێکی جوان گوڵی رەنگاورەنگ دەکاتە چەپکەگوڵ، کاری زۆرباش بووە و دەڵێت فرۆشی زۆر باشە و لە هەولێر و سلێمانیشەوە داوای گوڵی لێدەکەن.
 دێکان عادل کچە تاقانە گوڵفرۆشەکەی پێنجوێن لەبارەی کارەکەیەوە گوتى، پێنجوێن شارێکی بچووکە بیرم کردەوە کارێک بکەم هەر لەمنداڵییەوە حەزم کردووە پیشەیەکی سەربەخۆم هەبێت و بەدوای کاتی گونجاو و دەرفەت دەگەڕام، ئیتر بەهەلمزانی کە لێرە ئەو کارە نییە و منیش کردم .
کامەران کەریم