«خوێنی سەر دەستەکان» بەرهەمی گۆرانیبێژێکی ئەمریکی سەبارت بە چوونەدەری ئەمریکا لە ئەفغانستان

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئەمریکا ئەفغانستان


Jan 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

گۆرانیبێژ و هەڵبەستوانی ئەمریکی «جان ئۆندراسیک» ڕۆیشتنی بەپەلەی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە ڤیدیۆ میوزیکێکی دیکۆمێنتارانەدا لە ژێر ناوی « خوێنی سەر دەستەکان» دەردەخات .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جان ئۆندراسیک دەڵێت: ئەمریکا چاوی لە سەر ئاکامەکانی زاڵ بوونی تاڵیبان لە ئەفغانستان و ئەوانەی لەوێ بە جێ ماون دا نەخات .
ئەم میوزیک ڤیدیۆ دیکۆمێنتارییە 7 خولەکییە کە لەم ڕۆژانەدا بڵاو بووەتەوە، بە وتەکانی ڕێبەرانی ئەمریکا و وێنەی هەزاران ئەفغانی سەرلێشێواو و لە کاتی ڕاکردن لە فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتە دەست پێدەکات و بە دەنگی ئەمروڵڵا ساڵح جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان کۆتایی پێ دێت.
شیعری ئەم گۆرانییە دەڵێت:« خوێن لە سەر دەستەکانمە/ و من نازانم چ شتێک خەریکە ڕوو دەدات/ خوێن لە سەر ئەم دەستانەیە»
« هێشتا ئامریکاییەکان لا تاڵیبان جێماون/ ئێستا چۆن ئەمە ڕووی داوە»
دواتر باس لە بەرپرسەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکات و دەڵێت: «بلێنکن، دەتوانی بڕوانیتە نێوچاوانم؟ ویلی میلی پێم بڵێ چ کاتێ بڕیارت دا؟ » و «جێنراڵ ئاستین، شەرم ناتگرێ؟»
لە کۆتاییدا دەنگی ئەمروڵڵا ساڵح دەبیستری کە لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئێستا چ هەستێکی هەیە؟ دەڵێت:«ئەمریکا نەتەنیا لە گەڵ ئەفغانستان، بەڵکوو لە گەڵ خۆشیدا درۆی کردوە».
ئۆندراسیک وتوویەتی: داهاتی ئەم میوزیک ڤیدیۆیە دەدرێت بە ڕێکخراوە خێرخوازییەکان، ڕێکخراوە چاکەکارییەکان بۆ کۆنە سەربازەکان، پەنابەرە ئەفغانییەکان و ڕێکخراوە ناحوکمییەکان کە ئەفغانییەکانیان لە ئەفغانستان ڕزگار دەکەن.