زیاتر لە ترلیۆنێک دینار؛ داهاتی دەروازە سنورییەکانی عێراق لە ٢٠٢١دا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە داهات دەروازەی سنووری عێراق


Jan 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

دەستەی گشتی گومرگی عێراق رایگەیاند، داهاتی دەروازە سنورییەکان لە ساڵى ٢٠٢١دا بەراورد بە ساڵی پێشووتر ١٥٪ زیادی کردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە ترلیۆنێک دینار.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەستەی گشتی گومرگی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی ئاشکرا کرد، داهاتی دەروازە سنورییەکان لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٨٦٣ ملیار و ١٦١ ملیۆن دینار بووه‌.
ئاماژەى بەوەشکرد، دیاریکردنی بەڕێوەبەری گشتی گومرک کاریگەری بەرچاوی هەبووە لە زیادبوونی داهاتی دەروازە سنورییەکان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی داهاتووشدا داهاتی دەروازە سنورییەکان زیاتر بێت.