دابەزینی نرخی زیڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا

(0) / / اقتصادی / زایەلە نرخی زێڕ ئۆنس


Jan 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ حەوت دۆلار دابەزیووە بۆ یەک ئۆنسە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و دابەزینی ٧ دۆلاری تۆمار کردووە.

 ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٩٧ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٩٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمی کوردستاندا سێ ھەزار دینار دابەزیوە و بەمجۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٤ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٩ ھەزار دینارە.

لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.