ئەردۆغان: لە دروستکردنی درۆندا لە سێ وڵاته یهكهمهكهین
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگهیاند: لە بەرھەمھێنانی درۆن و درۆنی ھێرشبەردا لە سێ وڵاته یهكهمهكەن لەسەر ئاستی جیھانیدا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رهجهب تهیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە میانی بەشداریکردنی لە رێورەسمێکی تایبەت بە دامەزراوەکانی کۆمپانیای درۆن و پیشەسازیی وڵاتەکەی لە سیستمی بەرگریی ئاسمانیدا ، رایگەیاند، تورکیا لە نێو ئەو 10 وڵاتەی جیھاندایە کە دەتوانێت کەشتیی جەنگیی خۆی دیزاین بكات و دروستی بكات.
وتیشی: تورکیا لە بەرھەمھێنانی درۆنی سەربازی و بە تایبەت ھێرشبەردا لە سێ وڵاته یهكهمهكهن لەسەر ئاستی جیھاندا.
سەرۆک کۆماری تورکیا، راشیگهیاند: بودجەی پرۆژەکانی پیشەسازیی بەرگریی لە 5.5 ملیار دۆلارەوە بۆ 75 ملیار دۆلار و بودجەی ساڵانەی سێکتەرەکە لە 1 ملیارەوە بۆ 10 ملیار دۆلار بەرزبوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لە ساڵی 2023دا درۆنی جەنگیی لە ھۆڵی دروستکردن دەردەھێنین و نیشانی ھەمو جیھانی دەدەن و لە ساڵی 2023دا فرۆکە جەنگییە خۆماڵییەکانیان نیشانی جیھان دەدەن و لە 2025یشدا یەکەم گەشت ئەنجام دەدات و لە 2029دا وەک ھێزی ھێرشبەری ھێزە ئاسمانییەکان لە ئاسماندا جێگەی خۆی دەگرێت.
تێبينيێك بنێرە: